ئێران چوار هاووڵاتی زیندانیكراوی هه‌رێمی كوردستان ئازاد ده‌كات
K24 - هەولێر:
حكومه‌تی ئێران چوار هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستان كه زیاتر له ساڵێكه له‌و وڵاته ده‌ستگیركراون، ئازادیان ده‌كات و له ده‌روازه‌ی سنووری حاجی ئۆمه‌رانه‌وه راده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانییان ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 27ـی حوزه‌یرانی 2023) چوار هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستان دوای زیاتر له ساڵێك و دوو مانگ زیندانیكردنیان له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئیرانه‌وه ئازاد كران و له رێگه‌ی ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه گه‌ڕانه‌وه هه‌رێمی كوردستان و به كه‌سوكاریان شادبوونه‌وه.
ئازادكردنی ئه‌و چوار هاووڵاتییه‌ی هه‌رێمی كوردستان دوای هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی باره‌گای بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بوو، كه له ماوه‌ی رابردوودا هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئازادكردنیان به‌رده‌وام بوو.
له‌وباره‌یه‌وه عه‌بدوڵڵا ئاكره‌یی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئێران له فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند، دوای هه‌وڵێكی زۆری سه‌ركردایه‌تی كوردستان ئه‌و هاووڵاتییانه راده‌ستی هه‌رێمی كوردستان كرانه‌وه، كه به‌ر له ساڵێك و دوو مانگ به تۆمه‌تی سیاسی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ده‌ستگیركرابوون.
به‌ر له ساڵێك و دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر سێ برا و كوڕه پوورێكیان سه‌ردانی ئێرانیان كرد، دوای پشكنینی سمارت فۆنه‌كانیان له بازگه‌یه‌ك، وێنه‌ی ئه‌وان كه له‌گه‌ڵ مارێنزی ئه‌مه‌ریكی گرتبوویان بووه پاساو و هۆكاری ده‌ستگیركردنیان. ئه‌و سێ برا و كوڕه پووره‌كه‌یان پێشتر له شه‌ڕی داعش به‌شدارییان كردووه و له كاتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا وێنه‌ی یادگارییان له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكی گرتبوو و وه‌ك پاساو به‌كارهێنرا بۆ ئه‌وه‌ی زیندانی بكرێن.