بەوێنە.. گوندێکی یەمەن تەمەنی زیاتر لە 700 ساڵە

یەمەن
یەمەن

K24 - هەولێر

لە سەردەمەکانی زوو یەمەنییەکان ماڵەکانیان لەسەر بەرزاییە بەردینەکان دروست دەکرد، بۆ ئەوەی خۆیان لە هێرش و داگیرکارییەکان بپارێزن.

گوندی "حید ئەلجەزیل"، بە واتای ناوی "چیای گەورە"، دێت، لەسەر لوتکەیەکی بەردینی زەبەلاح لە دۆڵی دوعەن، کە یەکێکە لە گەورەترین دۆڵەکانی پارێزگای حەزرەمووت دروستکراوە لە رۆژهەڵاتی یەمەن، بەگوتەی خەڵکی گوندەکە تەمەنی گوندەکە 700 ساڵە، گوندەکە دەکەوێتە سەر بەردێک کە بە کشتوکاڵی جوان دەورە دراوە و نزیکەی 300 مەتر لە دۆڵەکەوە بەرز دەبێتەوە.

گوندی حید ئەلجزیل
گوندی حید ئەلجزیل

بۆسەرکەوتن دەبێت بەسەر پلیکانەیەکی بەردین سەرکەوی، ئەم پلیکانانەش بە دەرگایەک کۆتایی دێت کە شەوانە دادەخرێت، ئەمەش تاکە رێگایە بۆ گەیشتن بە گوندەکە.

ئەم گوندە دێرینە لە 30 بۆ 40 خانوو پێکهاتووە دەتوانن چێژ لە دیمەنە سەرنجڕاکێشەکان وەربگرن، بەو پێیەی حەید ئەلجەزیل رووی لە کێڵگەکانی دوعەن کردووە کە خورما و سەوزە و میوەی لیمۆ و مۆز و گەنمەشامی بەرهەم دەهێنن.

.

هەروەها رووبارێکی بچوو کە دەکەوێتە نزیک گوندەکە، وەک سەرچاوەیەکی سەرەکی ئاوی خواردنەوە بەکار دەهێنن. هەندێک لە مێژووی ماڵەکان بۆ 200 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.

بەپێی راپۆرتە یەمەنییەکان، تاکە بنەماڵە، بنەماڵەی باموسی ئەلعەمودیە کە ژمارەیان نزیکەی 17 کەسە، هێشتا بە نیشتمانە کۆن و رەسەنەکەیانەوە پابەندن.

.
Fly Erbil Advertisment