ئەردۆغان پیرۆزبایی جەژن لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات
K24 – هەولێر:
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆک کۆماری تورکیا بە مەبەستی جەژنە پیرۆزە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە کردووە.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (29ـی حوزەیرانی 2023) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى پيرۆزى قوربانه‌وه، په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنى له ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆمارى توركياوه پێگه‌يشت.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، له په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كه‌دا، ئه‌ردۆغان پيرۆزباييى جه‌ژنى قوربانى له نێچيرڤان بارزانى كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها پيرۆزبايى و هيواى سه‌ركه‌وتنى پێشكه‌ش به هه‌رێمى كوردستان كرد.
لەلایەن خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى سوپاسگوزارى بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزباييەکەی ئه‌ردۆغان، پيرۆزبايى جه‌ژنى له سەرۆک کۆماری تورکیا و گه‌لى توركيا كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن.
هاوکات هه‌ردوولا هيوايان خواست جه‌ژن له‌گه‌ڵ خۆي‌دا خێر و خۆشى و ئاسوووده‌يى بۆ هه‌موو لايه‌ك بهێنێت، هه‌روه‌ها بره‌ودان به هاريكاريى هاوبه‌ش و په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى په‌يوه‌نديى ته‌له‌فۆنيى نێوانيان بوو.