ژیار جەلال: ئامادەین بچینە ماڵی هەر هاووڵاتییەک بۆ فڕێدانی پاشماوەی قوربانییەکەی

K24 – هەولێر:
بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری ژینگەی هەولێر، داوا لە هاووڵاتیان دەکات رێنماییەکان جێبەجێ بکەن و ژینگە بپارێزن. هاوکات دەشڵێت: ئامادەین بچینە ماڵی هەر هاووڵاتییەک بۆ فڕێدانی پاشماوەی قوربانییەکەی.
ژیار جەلال، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری ژینگەی هەولێر، لە میانەی بەشداریکردنی لە گەشتێکی هەواڵەکانی کوردستان24، رایگەیاند، ئەمساڵ لە شاری هەولێر لە 35 شوێن تەنەکەی خۆڵی گەورە دانراوە بۆ ئەوەی هاووڵاتییان پاشماوەی قوربانی تێدا فڕێبدەن تەنەکەی خۆڵەکان گەورەن و رێنمایی ژینگەیان لەسەرە.
هاوکات راشیگەیاند، 13 ژمارە تەلەفۆنیان بڵاو کردووەتەوە بۆ ئەوەی پەیوەندییان پێوەبکرێت، بۆ ئەوەی رێنمایی بە هاووڵاتییان بدەن.
بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری ژینگەی هەولێر، گوتی: "بەشێک لە هاووڵاتیان لە کاتی قوربانیکردندا رێنماییە تەندروستییەکان پشتگوێ دەخەن"، هەروەها فڕێدانی پاشماوە دەبێتە هۆی ئەرک و ماندوبوونێکی زۆر بۆ کارگوزارەکانی شارەوانی.
گوتیشی: داواکارین لە هاووڵاتیان ژینگە بپارێزن و پاشماوەی قوربانی لەو شوێنانە فڕێبدەن کە بۆیان دیاریکراوە.
ژیار جەلال، دەشڵێت: هەر هاوڵاتییەک توانای نەبێت پاشماوەکان بهێنێتە دەرەوە فڕێبدات، تیمەکانمان ئامادەنە بچنە ماڵیان بۆ فڕێدانی پاشماوەی قوربانییەکەی.
جەختی لەوەشکردەوە، تا ئیستا %50 لە هاووڵاتییان پاپەندن بە رێنماییەکانی ژینگەپارێزی.
ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی سێشەممە (27ـی حوزەیرانی 2023)، له چوارچێوهی راگهیهندراوێکی سهرۆكایهتی شارهوانی ههولێر - بەرێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزیدا ئاماژە بەوە دەکات، وێڕای داواكاریمان سهبارهت به قوربانی نهكردن له ماڵ، كۆڵان و سهرشهقامهكان، 35 شوێن له شاری ههولێر بۆ فڕێدانی پاشماوهی قوربانی دهستنیشانكراوه.
داواش دهكات، پاشماوهی قوربانیكردن لهسهر شهقامه سهرهكییهكان فڕێ نهدرێت، لهكاتی بوونی ههر كێشهیهكیش پهیوهندی به بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی به ژمارهی (07511624550) بكهن.