له سنووری دهۆك له شه‌ڕی نێوان ژماره‌یه‌ك ئامۆزا كه‌سێك كوژرا و پێنجی دیكه‌ش بریندارن

K24 - دهۆک:
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له سنووری شاره‌دێی باتێلێ له كۆمه‌ڵگای خه‌راب دێمی شه‌ڕ له‌نێوان ژماره‌یه‌ك ئامۆزا روویدا و له ئه‌نجامدا كوژراو و برینداری لێكهوتهوه.
پۆلیسی پارێزگای سێمێڵ رایگه‌یاند، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له سنووری شاره‌دێی باتێلێ له كۆمه‌ڵگای خه‌راب دێمی شه‌ڕ له‌نێوان ژماره‌یه‌ك ئامۆزا روویدا و له ئه‌نجامدا كه‌سێك كوژراو و پێنجی دیكه‌یش بریندار بوون.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیسی سێمێڵ، ئه‌و كه‌سه‌ی كوژراوه ته‌مه‌نی 42 ساڵه، هه‌روه‌ها پۆلیس روونیكردووه‌ته‌وه، له ئێستا په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه له‌لایه‌ن پۆلیسی سێمێڵ كراوه‌ته‌وه و فه‌رمانی ده‌ستگیركردن به‌پێی مادده‌ی 406ـی یاسای سزای عێراق بۆ تۆمه‌تباران كراوه‌ته‌وه.