سیسركه‌كه‌ی كفری گه‌یشته به‌غدا
شاره‌زایان: ئه‌و جۆره له ده‌ره‌وه‌ی وڵات هاتووه
K24 – هه‌ولێر:
سیسركه خه‌ڵكی به‌غدای پایته‌خت و چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه‌ی باشوری عێراقی هه‌راسان كردووه و له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك هاووڵاتیانی ئه‌و شاره به‌هۆی زۆری ژماره‌ی سیسركه باڵداره‌كانه‌وه بێزاری ده‌رده‌بڕن.
شاره‌زایه‌كی بواری كشتوكاڵ و زینده‌وه‌ره‌كان له‌وباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاندووه"" جۆری سیسركه‌كان نامۆن و له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه هاتوون، به‌ڵام نه‌خۆشی ناگوازنه‌وه.
هاوڵاتییه‌كی عێراقی گوتوویه‌تی" سیسركه‌كان له هه‌موو شوێنێك بڵاوبوونه‌ته‌وه، ده‌توانی به ئاشكرا له ده‌ره‌وه و ناو ماڵ و شوێنی كاردا بیبینیت،خه‌ڵكی به گشتی و ژنانی به‌تایبه‌تی هه‌راسان كردووه.
هاوڵاتییه‌كی دیكه له‌وباره‌یه‌وه سكاڵای هه‌یه و ده‌ڵێت، ده‌زگا حكومییه په‌یوه‌ندداره‌كان به باشی بایه‌خ به‌و كێشه‌یه ناده‌ن، و هیچ هه‌وڵێك له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی كشتوكاڵ نییه بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و سیسركه باڵدارانه‌ی كه له هه‌موو ناوچه‌یه‌ك بڵاوبوونه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ زینده‌وه‌ری دیكه كه پێشتر نه‌بینراوون.
پێش چه‌ند ڕۆژێكیش له ناوچه‌یه‌كی قه‌زای كفری ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان، جۆره سیسركه و جاڵجاڵۆكه‌یه‌كی نامۆ بینران و خه‌ڵكی ناوچه‌كه ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه ژماره‌یان زۆره و پێده‌چێت هێنرابنه ناوچه‌كه.
شوانێكی ناوچه‌كه‌ش ئه‌وه‌ی گوتبوو" كه هێلیكۆپته‌رێكی بینیووه ئه‌و سیسركانه‌ی له‌و ناوچه‌یه فڕێداوه.