ئۆجه‌لان كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی توركیا په‌ك ده‌خات
په‌لاماری سری سوره‌یا ئۆنده‌ر ده‌ده‌ن
K24 – هه‌ولێر
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی په‌رله‌مانی توركیا به ئاماده‌بوونی یه‌كێتی بۆرسه و ژووره بازرگانییه‌كانی توركیا و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی بۆ تاوتوێكردنی هه‌وڵی كوده‌تا، ئالۆزی و توندوتیژی لێكه‌وته‌ه‌وه.
سری سوره‌یا ئۆنده‌ر په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ی شاری ئه‌نقه‌ره پایته‌خت په‌یڤێك سه‌باره‌ت به كوده‌تای سه‌ربازی پێشكه‌شكرد، كاتێ كه گوتی "به‌ڕێز ئۆجه‌لان" كه‌وته به په‌لاماری هه‌ندێ له ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و هێرشیان كرده سه‌ری.
پۆلیس كه‌وته نێوان ئۆنده‌ر و په‌لامارده‌ران و نه‌یانهێشت ده‌ستیان پێ بگات و بردیانه ده‌ره‌وه.
