ئهندامێكی كۆنگرێس بۆ كوردستان24: پشتیوانی لە كوردەكانی رۆژھەڵات دهكهین
K24 - ههولێر:
کەمپەینی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکا گەرمە،و تاکوو ئێستا دیموکراتەکان کە هیلاری کلنتۆن کاندیدیانە باسیان لە پرسی کورد لەرۆژهەڵاتی کوردستان نەکردووە،و پێداگری لەسەر جێبەجێکردنی رێکەوتنی ئەتۆمی دەکەن، بەڵام کۆنگرێسمەنێکی کۆمارییەکان لە کەمپەینی حزبەکەیان بۆ سەرخستنی دۆناڵد ترەمپ بەکوردستان 24ی گوت کە پشتیوانی راستەوخۆ لە کوردەکان لەبەرامبەر ئێراندا دەکەن.