نوێترین زانیاری له‌باره‌ی شه‌ڕه‌ته‌قه‌كه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی قه‌زای خه‌بات

K24 - هەولێر:
به‌هۆی شه‌ڕه‌ته‌قه‌ی نێوان دوو كه‌س له قه‌زای خه‌بات، كه‌سێك بریندار بوو و ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ش له‌لایه‌ن ئاسایشی هه‌ولێره‌وه ده‌ستگیركرا.
ئاسایشی هه‌ولێر له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئێوارەی ئەمڕۆ (پێنجشه‌ممه 6ـی ته‌مموزی 2023)، لە قەزای خەبات، کێشە لە نێوان ئەندامانی بنەماڵەیەک دروستبووە، کە خاڵۆزاو پورزای یەکترن.
ئاسایشی هه‌ولێر هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: كێشه‌كه لەسەر زەوی کشتوکاڵی بووه، یه‌كێكیان بەسەخی بریندار بووە، بەمەبەستی چارەسەرکردنی گوازراوه‌ته‌وه بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر .
باسی له‌وه‌شكردووه، کەسی تەقەکەر دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، لایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کراوە و ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.
ئه‌مه یه‌كه‌م حاڵه‌ته دوای ده‌ستكردن به هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌ك له قه‌زای خه‌بات، له‌لایه‌ن ئاسایشی هه‌ولێره‌وه.
پێشتریش وه‌زاره‌تی ناخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبوو، تاکوو 21ـی تەمووز، مۆڵەت بۆ ئەو کەسانە ماوە كه چەکیان هەیە و دەیانەوێت بە ناوی خۆیانەوە تۆماری بکەن.
له‌وباره‌یه‌وه هێمن میرانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی راگه‌یاندبوو، چەکەکان بۆ هاووڵاتییان بێبەرامبەر و بە خۆڕایی تۆمار دەکەن.
روونیشیكردبووه‌وه، ئەو کەسانەی چەکی بێمۆڵه‌تیان هەیە تەنیا پێویستە سەردانی یەکێک لە بنکەکانی تۆمارکردن لە شار و شارۆچکەکان بکەن.