کاسبکارێکی سلێمانی: پەرلەمانتارێکی کۆمەڵ پارەی بردووم

کاسبکارێکی شاری سلێمانی
کاسبکارێکی شاری سلێمانی

K24 – هەولێر:

کاسبکارێکێکی سلیمانی رایگەیاند،" هەموو پارەی من لەلای مامۆستا هەوارمانە و تاکو ئێستا بۆی نەگەڕاندوومەتەوە".

ئەمڕۆ پێنجشەممە ( 6ـی تەمموزی 2023)، کاسبکارێکی شاری سلێمانی، لە میانەی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، " محەممەد حەکیم، سەرکردە لە کۆمەڵی دادگەری پێێ گوتبووم ئەم کێشەیەت بۆ چارەسەر دەکەم و بۆ میدیا باسی مەکە و من پارەکەت پێ دەدەمەوە"، هەروەها پێشی گووتم، ئەم دوو ساڵە عەیبی مامۆستا داپۆشە و کێشەکە بۆ کەس باس مەکە و هەموو هەقێکت پێ دەدرێتەوە".

ئەو کاسبکارەی شاری سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا، "سەرکردەی کۆمەڵی دادگەری ئەوەشی پێ گووتم، کاتێک مامۆستا لە دەنگدان دەرچوو بووە ئەندام پەرلەمان هەموو پارەکانت پێدەداتەوە". "منیش رازی بووم بەوەی ئەم دوو ساڵە عەیبی مامۆستا هەورامان داپۆشم و لای کەس باسی نەکەم".

باسی لەوەشکرد، "کاتێک مامۆستا دەرچوو بووە پەرلەمانتار، پارەکەی بۆ نەگەڕاندمەوە، ماوەی دە ساڵە من عەیبی مامۆستام داپۆشیووە، بەڵام ئەو راستگۆ نەبوو لەگەڵم و پارەی بۆ نەگەڕاندمەوە، هەروەها پێشی گووتم، پارێزبەندیم هەیە"