به‌ ڤیدیۆ... كوردستان24 به‌دواداچوون بۆ واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی خولی نایابی كوردستان ده‌كات

سێ مانگه‌ یارییەكانی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان بەكۆتا ھاتووە، بەڵام تا ئێستا وادەی دەستپێكردنی وەرزی نوێی خولەكە دیارنییە.

بەشێك لە  راھێنەرەكانیش دیارنەبوونی وادەی  بەرێوە چوونی خولەكانی كوردستان بە بێ بەرنامەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ناو دەبن.

له‌ راپۆرتێكی كوردستان24ـدا رۆژنامە نووسێكی وەرزشی بەھۆی دیارنەبوونی كاتی بەرێوە چوونی خولی  كوردستان، یاریزانان بە قوربانی یەكەم دەزانێت و دەشڵێت: دیارنەبوونی بەرێوە چوونی خولەكە كاریگەری لەسەرگواستنەوەی یاریزانان كردووە و، سستی پێوە دیارە.

بەرپرسانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستانیش، نایشارانەوە كە لایه‌نی دارایی ھۆكارە بۆ دیارنەبوونی ئەم رۆژەی كە شەمەندەرفەری خولەكە دەكەوێتە رێ، بەڵام وەك خۆیان دەڵێن لە ھەولی جیدی دان بۆ دۆزینەوەی رێگا چارەیەك.

تا ئێستا 10 وەشانی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان رۆیشتوە، بەڵام ھێشتان دیارە نییە وەشانی یازده‌یه‌مین بەرێوە دەچێت، یاخود نا، چونكە بازاری گواستنەوەی یاریزانانی بەم گەرمایە ساردكردووە.