هه‌ولێر 2 ده‌بێته بنه‌تۆوی گه‌نمی جووتیاران
له تاقیگه‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی به سه‌ركه‌وتوويى تاقيكراوه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
بەھۆی كه‌می گه‌نمی ئارد، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌مه‌ودوا بایه‌خ به‌و جۆره گه‌نمه ده‌دات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش جۆره گه‌نمێكی نوێ به‌ناوی هه‌ولێر 2, له‌لایه‌ن تاقیگه‌ی ناوه‌ندی كشتوكاڵیيه‌وه به سه‌ركه‌وتووی تاقیكراوه‌ته‌وه و ده‌ركه‌وتووه, ئاستی به‌رهه‌مه‌كه‌ی به راده‌ی یه‌ك به چل زیاد ده‌بێت.
بەرێو بەرایەتی توێژینەوەی وەزارەتی کشتوکاڵ, جۆرە گەنمیکی نوێی ھێناوەتە ھەرێمی کوردستانەوە، کە بەرھەمەکەی بەبڕی یەك بە چل زیاد دەبیت, ئه‌و جۆره گه‌نمه ناونراوە ھەولێر 2، لەو کارەشیدا بەڕێوەبەرایەتییەکە ھەماھەنگی و پرس و راوێژی لەگەڵ جووتیاران کردووە.
لەبەر کەمی گەنمی ئارد, حکوومەتی ھەرێم دەیەوێت بایەخ بەو جۆرە گەنمە بدات، بۆ ئەو مەبەستەش جگە لەجۆری ھەولیر٢, نزیكه‌ی 10 جۆری دیکە گه‌نم تاقیکراونەتەوە.