ئه‌حمه‌د عیساوی له‌ ره‌وتی حیكمه‌ بۆ كوردستان24: پێویستە چەک لەدەستی میلیشیاکان وەربگیرێتەوە

ئەحمەد عیساوی ئەندامی دەستەی گشتی رەوتی حیکمە
ئەحمەد عیساوی ئەندامی دەستەی گشتی رەوتی حیکمە

K24 – هه‌ولێر:

ئەحمەد عیساوی ئەندامی دەستەی گشتی رەوتی حیکمە بە کوردستان24ـی راگەیاند، بۆ ئەوەی ئارامی سیاسی هەبێت و حزبێک مافی ئەوی دیکە نەخوات و پێویستە عێراق یاسای پارتە سیاسییەکانی هەبێت. ده‌شڵێت: "پێویستە چەک لەدەستی میلیشیاکان وەربگیرێتەوه‌".

عیساوی راشیگەیاند، بوونی یاسای پارته‌ سیاسییه‌كان دەبێتە هۆی ئەوەی دەوڵەت چاودێری سەرچاوەی دارایی حزبەکان بکات و لەچۆنیەتی خەرجکردنی داهاتەکانیان بکۆڵێتەوە.

ئه‌و سه‌ركرده‌ی ره‌وتی حیكمه‌ ده‌ڵێت: "پێویستە چەک لەدەستی میلیشیاکان وەربگیرێتەوە و لەدەست ئەو هێزانەدابێت لەچوارچێوەی دەوڵەتدان".

گوتیشی: "ئەگەر بمانەوێت ئارامی سیاسی له‌ عێراق بوونی هه‌بێت، پێویستە یاسای پارتە سیاسییەکانمان هەبێت".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، تا ئەوەی هەموو پارتەکان هەلی کێبڕكێ و ئەگەری گەیشتنیان بەدەسەڵات هەبێت، بوونی یاساکە گرنگە تا ئەوەی حزبێک شوێنی حزبێکی دیکە نەگرێتەوە.

روونیشیكرده‌وه‌، ئه‌گەر ئارامی سیاسیمان بوێت ، ئەوا دەبێت یاسای پارتە سیاسیەکانمان هەبێت تا دەوڵەت چاودێری دۆخەکە بکات بزانێت پارتەکان لەکوێ پارەیان دەستکەوێت و چۆن لەهەڵبژاردنەکاندا خەرجی دەکەن.

Fly Erbil Advertisment