یهكێتی ههوڵی وهرگرتنهوهی كورسییهكی ئهنجوومهنی پارێزگای ههولێر دهدات
ئهندامێكی ئهنجوومهنهكه وازی له حزبهكهی هێناوه
K24 - ههولێر:
فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر، داوای وەرگرتنەوەی کورسی ھیوا جەوھەر قههار دەکاتەوە, کە ماوەیەک پێش ئێستا وازی لە حزب و فراکسیۆنەکە ھێناوهو بڕیاریداوە بە کورسی سەربەخۆ لە ئەنجوومەنی پارێزگا بەردەوام بێت، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێریش دەڵێت: "ئەگەر بە رەزامەندی خاوەن کورسيیەکە نەبێت ھیچ ھێزێك ناتوانێت ئەو کورسیە وەربگرێتەوە".
فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر دەیەوێت، بە ھەر شێوەیەك بێت کورسی ئەو ئەندامەی وەربگرێتەوە کە وازی لە حزبەکە ھێناوە و ئێستا بڕیاریداوە بە کورسی سەربەخۆ لە ئەنجوومەن بمێنێتەوە، ئەندامانی فراکسیۆنەکە دەڵێن پێش ئەوەی ببنە ئەندامی ئەنجوومەن لە لایەن حزبەکەیانەوە بەڵێننامەیان پێ پرکراوەتەوە، ھەر کاتێك واز لە یەکێتی بھێنن، دەبێ کورسیيەکە بۆ کەسی یەدەگ جێ بھێڵن.
دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر بۆ یەکلاکردنەوەی کورسيیە لەدەستچووەکەی یەکێتی، پەیوەندی بە کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراقەوە کردووە، ئەوان پێیان گوتوون بە پێی یاسا حزب ناتوانێت کورسی لە نوێنەرەکەی وەربگرێتەوە، تەنھا لە یەك باردا نەبێت ئەگەر ھاتوو ئەو ئەندامە بە ئارەزووی خۆی داوای دەست لەکارکێشانەوە بکات و بە دەنگی دوو لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجوومەن قبوڵ بکرێت.
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە وازھێنانی ھیوا جەوھەر قایەر لە حزبەکە ژمارەی کورسیەکانی لە ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر لە شەش کورسی بۆ پێنج کورسی کەمدەبێتەوە، ئەندامی لیستەکەش دەڵێن بە لەدەستدانی ئەو کورسيیە کورسيیەکی دیکە لە رکابەرەکانیان لەناو ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر زیاد دەبێت.