ئيبراهيم جهعفهری: حهشدی شهعبی هێزێکی تەواوی عێراقییەکانە
كۆنگرهی وڵاتانی ئهندام له هاوپهیمانی نێودهوڵهتی دژی داعش بهبێ كور بهڕێوهچوو
K24 - ههولێر:
ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق، لە واشنتنەوە جەخت لەسەر بەشداریپێکردنی حەشدی شەعبی لە پرۆسەی رزگارکردنی شاری مووسڵ دەکات و دەڵێ:" حەشدی شەعبی هێزێکی تایبەت بە مووسڵ و هەولێر نییە، بەڵکوو هێزێکی تەواوی عێراقییەکانە، بۆیە لۆژیک نییە داوای لێبکرێت لە کوێ بەشدار بێت یان بەشدار نەبێت".
جارێکی دیکە بەشداربوون و نەبوونی حەشدی شەعبی لە ئۆپراسیۆنەکانی کۆنتڕۆڵکردنی مووسڵ، دێتەوە بەرباس، ئەمجارەیان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە، ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق، بە باڵای حەشدی شەعبییەوە هەڵدەڵێت و دەڵێت:" حەشدی شەعبی هێزێکی تایبەت بە مووسڵ و هەولێر نیە، بەڵکو هێزێکی تەواوی عێراقییەکانە، بۆیە لۆژیک نیە داوای لێبکرێت، لە کوێ بەشدار بێت یان بەشدار نەبێت".