كۆنگرێسمانێكی ئەمریكی: واشنتن شانازی بە پێشمەرگە دەكات
"خاڵێکی دیکەی کورد ئەوەیە کە بە درێژایی مێژووی ھاوپەیمانێکی باوەڕپێکراوی ئەمریکا بووە"
K24 - واشنتن
جۆن کارتەر، كۆنگرێسمانی ویلایەتی تێکساس لە کۆنگرێسی ئەمریکا لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان24، رایگەیاند ئەگەر سەرۆکی داھاتووی ئەمریکا، کۆماری بێت، ئەوان بەردەوام دەبن لە پتشگیریکردن و ھاوکاریکردنی کورد و راشیگەیاند، ئەمریکا شانازی بە ھێزی پێشمەرگە دەکات.