لەکاتی هەورەتریشقەدا خۆتان مەشۆن

K24 - هەولێر

ئەگەر لەناکاو گوێت لە هەورەتریشقەی دوور بێت، ئەمە ئاماژەیە بۆ ئەوەی مەترسی ئەگەری لە رێگادایە، ئاژانسی کەشناسی نیشتمانی ئەمەریکا دەڵێت: ئەم دەنگە پشتگوێ مەخە، چونکە لەو شوێنەی هەورە تریشقە هەیە، دەتوانێت بکوژبێت.

سەنتەری کۆنترۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی ئەمەریکا، هۆشداری دەدات لەکاتی گەرماویکردن یان لە ناو بانیۆی خۆشوشتندا، یان تەنانەت کە قاپەکان دەشۆیت، ئەوە زیانەکانی هەورەتریشقە دەتوانێت لە رێگەی بۆرییەکانەوە بگوازرێتەوە، دەشڵێت: باشتر وایە لە کاتی هەورەتریشقە خۆت لە هەموو ئاوێک بەدوور بگریت.

سەنتەری کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکان: مەترسی گواستنەوەی هەورەتریشقە لە رێگەی بۆرییەوە دێت،  رەنگە لەگەڵ بۆڕی پلاستیکی کەمتر بێت، بەڵام باشتر وایە لە کاتی هەورەتریشقە لە هەر بەرکەوتنێک بە بۆڕی و ئاوی رژاو دوور بکەویتەوە، بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی.

ئاژانسەکە هۆشداری دەدات و دەڵێت: "لەکاتی هەورەتریشقەدا لە باڵکۆنەکان دوور بکەونەوە، لە پەنجەرە و دەرگاکان نزیک مەبنەوە، لەسەر زەوییە کۆنکریتییەکان پاڵ مەکەون، هەروەها پشت بە دیواری کۆنکرێتی مەدەن".

ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ شتێک بەکارمەهێنە کە بەستراوەتەوە بە کارەباوە، وەک کۆمپیوتەر یان ئامێرە ئەلیکترۆنیەکانی تر، دوور بکەرەوە لە مۆبایلە تەلدارەکان، بەڵام مۆبایلە بێ تەلەکان سەلامەترن ئەگەر بە بارگاویکەرەوە نەبەسترابێتەوە.