هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی ته‌قته‌ق 23 ساڵه نه‌خه‌وتووه
مام سه‌ڵاح ده‌ڵێت: خۆزگه‌م به‌و كه‌سه‌ی پێنج خووله‌ك ده‌خه‌وێت
K24 - هه‌ولێر:
ھەموو تاكێك پێویستی بە خەوتنە، سەرچاوە پزیشكییەكانیش دەڵێن: ھەر كەسێك حەفتا و دوو كاتژمێر نەخەوێت ئەگەری گیان لە دەستدانی نزیكە، بەڵام لە ھەرێمی كوردستان و لە ناحیەی تەق تەقی سەر بە قەزای كۆیە، ھاووڵاتییەك 23 ساڵە بۆ یەك چركەش نەخەوتووە و بە ئاواتی سەرخەوێكه. له‌م راپۆرته‌دا چیرۆكی نەخەوتنی ئەم ھاووڵاتییە دەخهینەڕوو.
به‌ره‌و ناحیه‌ی ته‌ق ته‌ق ده‌ڕۆین، ده‌می نیوه‌ڕۆیه، كاسبكارانی ئه‌م شاره دوكانه‌كانیان داخستووه، تاكه دوكانێك كه كراوه‌بێت، دوكانه‌كه‌ی مام سه‌ڵاحه، زۆربه‌ی هاووڵاتیان نیوه‌ی ته‌مه‌نیان له خه‌ودایه، له خه‌ویش به ده‌یان خه‌ونی جیاواز ده‌بین، به‌ڵام دوكانداره بێ خه‌وه‌كه، 23 ساڵه نه‌خه‌وتووه.
ده‌مانه‌وێ به‌ره‌و ماڵی مام سه‌ڵاح بڕۆین، تا بزانین رۆژ و شه‌و چۆن به‌سه‌ر ده‌بات، ئه‌و پیاوه له ساڵی 1993ه‌وه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، له‌كاتی ئیشكردن به‌ربۆته‌وه و ئازارێكی توند به‌ر سه‌ری كه‌وتووه، له‌و كاته‌وه تاكو ئێستا بۆیه‌ك چركه‌ش نه‌خه‌وتووه، تاكه ئاواتیشی خه‌وتنه.
مام سه‌لاح كاتێك شه‌و دادێت تا بهرهبایان به‌دیار ته‌له‌فزیۆن داده‌نیشێت، به ته‌واوی بێزار ده‌بێت، دواتر به‌یادی جاران، ده‌چێته‌وه سه‌ر جێگاكه‌ی، به خه‌یاڵی خه‌وه‌وه له‌سه‌ر جێگاكه‌ی ده‌مێنێته‌وه, به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی بێ سوود ده‌بن، هه‌ندێك جاریش پارچه قوماشێك له چاوه‌كانی ده‌به‌ستێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ش فریای ناكه‌وێت.
خێزانه‌كه‌ی مام سه‌لاح دڵته‌نگه، به‌ڵام ناچاریشه، وه‌ك خۆیی ده‌ڵێت، هه‌موو شه‌وێك وه‌ك منداڵێكی ساوا تا بهرهبایان له‌گه‌ڵی داده‌نیشین، ئومێدده‌كه‌ین، ده‌رگایه‌كی به‌خێر به‌ڕووماندا بكرێته‌وه.
ڕه‌نگه به‌شێك له هاووڵاتیان بڕوا به‌مه نه‌كه‌ن، چونكه وه‌ك سه‌رچاوه پزیشكییه‌كان باسی ده‌كه‌ن، هه‌ركه‌سێك بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو نه‌خه‌وێت، ڕه‌نگه بمرێت، به‌ڵام یه‌كێك له خه‌ڵكی شارهدێیهكهی مام سه‌ڵاح ئه‌مه پشتڕاستهدهكاتهوه.
پزیشكه‌كان ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر كه‌سێك ته‌نها شه‌وێك به‌باشی نه‌خه‌وێت، 50له سه‌دی چالاكییه‌كانی مێشكی كه‌مده‌كاته‌وه، مام سه‌ڵاحیش دوای 23ساڵ نه‌خه‌وتن هێشتا به ئومێدی سهرخهوێكهوه ده‌ژیت.