دوای خوشک و باپیریان تەرمی ماردینیش لە زێی بچووک دۆزرایەوە

K24 – هەولێر

دوای ئەوەی لە رووداوێکدا دوو خوشک لەگەڵ باپیریان لە تەقتەق کەوتنە ناو زێی بچووک و خنکان، ئەمڕۆ تەرمی یەکێکی دیکە لە خنکاوەکان دۆزرایەوە.

ئاراس ئەمین پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، ئەمڕۆ تیمەکانی مەلەوانی بەرگری شارستانی کۆیە، تەرمی ماردینی تەمەن 14 ساڵەشیان دۆزیەوە.

ئێوارەی رۆژی 9/7/2023، ماردین و شایستە لەگەڵ باپیریان، لە زێی بچووک خنکان، تەرمی باپیری و شایستەی خوشکی دۆزرابووەوە، پاش پێنج گەڕان بەدوای ئەمڕۆ تیمەکانی مەلەوانی بەرگری شارستانی کۆیە تەرمەکەیان دۆزیەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێرمان، قوربارنییەکانی ئەو رووداوە دانیشتووی ناحیەی سێگردکانی سەر بە قەزای کۆیە بوون.

ناحیەی سێگردکان دەکەێتە رۆژئاوای تەقتەق و سەر بە قەزای کۆیە، دانیشتووانەکەی بە کاری کشتوکاڵی و ئاژەڵدارییەوە سەرقاڵن.

.
.
Fly Erbil Advertisment