ئۆليڤيێ ديكۆتينى: پەیوەندییەکی نایاب و متمانەیەکی گەورە لەنێوان ئێمە و حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە
K24 – هەولێر:
بە بەشداری سەرۆک بارزانی، رێورەسمی رۆژی نیشتمانی فەرەنسا لە هەولێر بەڕێوەچوو و کە ساڵانە لە 14ـی تەمموزی هەموو ساڵێک ئەو یادە لە فەرەنسا و نوێنەرایەتی دیپلۆماسی ئەو وڵاتە لە وڵاتانی جیهان دەکرێتەوە، هاوکات كونسوڵى گشتي فهرهنسا لەو یادەدا گووتی: پەیوەندییەکی نایاب و متمانەیەکی گەورە لەنێوان ئێمە و حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە.
ئێوارهی ئهمڕۆ (ههینی 14ـی تهممووزی 2023) له ههولێری پایتهختی ههرێمی كوردستان رێوڕهسمی رۆژی نیشتمانی فهرهنسا به ئامادهبوونی سهرۆك بارزانی بهڕێوهچوو، ئۆليڤيێ ديكۆتينى، كونسوڵى گشتي فهرهنسا، لەمیانەی وتیارێکدا رایگەیاند، لە رۆژی 14ـی تەمووزی 1789 خەڵکی پاریس دەستیان بەسەر زیندانی باستیلدا گرت و شۆڕشی فەرەنسا کە چەندین مانگبوو دەستیپپێکردبوو هەستی بە بونی خۆی کرد، لەو ساتەوە رۆژی 14ـی تەمووز بووە رۆژی جیهانی فەرەنسا، بووە سیمبوڵی شۆڕشەکەیان و بنیاتنەرانی بنەماکانی ئازادی، برایەتی و یەکسانی.
هاوکات، راشیگەیاند، لە هەموو بوارەکاندا پڕۆژەیان زۆر زیادی کردووە، لە بواری کوولتور، بواری پیشەسازی ،کشتوکاڵ، پەروەردە، شوێنەوارناسی و ئاسیشدا، ئەم پڕۆژەیەش بەهەموو ئاراستەکاندا دەڕۆن لە دهۆکەوە بۆ هەڵەبجە لە چەمچەماڵەوە بۆ ئامێدی.
كونسوڵى گشتي فهرهنسا، ئاماژەی بەوەدا، "لە ساڵی رابردوودا چەندین سەردانی گرنگ بوونە هۆی برەودانی سیاسی زیاتر لە نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا، لە نێویاندا سەردانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ پاریس".
دەشڵێت: "لە ژێر سەرپەرشتی باڵوێزمان کارو چالاکیەکانمان گەیاندووەتە هەموو ناوچەکانی عێراق، هەموو هەوڵێکمان خستووەتە گەر لە ئاست چاوەڕوانی هەموو عێراقیەکاندا بین بە تایبەت کوردەکانی هەرێمی کوردستان".
ئۆليڤيێ ديكۆتينى، گووتی: "لە بەجێگەیاندنی ئەرکەکانماندا دەتوانین هەمیشە پشت بە پشتیوانی و پاڵپشتی دۆستانە و بێ وێنەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ببەستین، کە پەیوەندییەکی زۆر نایاب و متمانەیەکی زۆر گەورە لە نێوانماندا هەیە بۆیە پێویستە سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەین".
گووتیشی: "دوای چوار ساڵ لە ئەرک و کارکردن لە کوردستان ئەمە دوا جەژنم بوو لە هەولێر".
كونسوڵى گشتي فهرهنسا، باسی لەوەشکرد، "چەندین ساتی خۆش و ناخۆشی بەڕێکرد لە کوردستان، لە نزیەکەوە ئاگاداری برینەکانی میژوو و چاوەڕوانییەکان بووم بۆ داهاتوو، بە هەزارەها ئاشنایەتییم دروست کرد لەگەڵ خەڵکی کوردستان".