ئاماری کار و چالاکییەکانی داواکاری گشتی هەرێم لە شەش مانگی رابردوودا
K24 - هەولێر:
سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان ئاماری کار و چالاکییەکانی شەش مانگی رابردووی بڵاوکردەوە و تێیدا ژمارەی ئەو سکاڵایانە خراوەتەڕوو کە داواکار گشتی لە دادگاکانی لێکۆڵینەوە تۆماریان کردووە.
بە گوێرەی ئامارەکانی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی، فەرمانگەکانی داواکاری گشتی لە ماوەی شەش مانگی رابروودا لە دادگاکانی لێکۆڵینەوە لە هەرێمی کوردستان چوار هەزار و 576 سکاڵایان تۆمار کردووە، کە زۆرینەیان لە فەرمانگەی داواکاری گشتی لە سلێمانی بووە و ژمارەی سکاڵاکان سێ هەزار و 678 سکاڵا بووە.
هەر بەپێی ئەو ئامارانەی ئەمڕۆ سەرۆکایەتی داواکاری گشتی بڵاویکردوونەتەوە، لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا، ئەندامانی فەرمانگەی داواکاری گشتی چاکسازی گەورانی هەولێر 87 جار سەردانی هۆڵەکانی چاکسازییان کردووە و 541 جار بەدواداچوونیان بۆ کێشەی سزادراوان کردووە.