ئه‌مشه‌و رێككه‌وتننامه‌ی دانه‌وێڵه كۆتایی دێت و له ئه‌گه‌ری درێژنه‌كردنه‌وه‌ی واشنتن هۆشداری ده‌داته مۆسكۆ
سولیڤان: كشانه‌وه‌ی رووسیا له رێككه‌وتننامه‌ی دانه‌وێڵه باجێكی گه‌وره‌ی دیپلۆماتی به‌دواوه ده‌بێت

K24 - هەولێر:
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمه‌ریکا، جەیک سولیڤان ئاشكرایكرد، ئه‌گه‌ر بێت و رووسیا له رێككه‌وتننامه‌ی رێڕه‌وی دانه‌وێڵه‌ی ده‌ریای ره‌ش بكشێته‌وه، باجێكی گه‌وره‌ی دیپلۆماتی به‌دواوه ده‌بێت بۆ مۆسكۆ.
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمه‌ریکا، جەیک سولیڤان میوانی بەرنامەی "Face the Nation" له کەناڵی سی بی ئێس نیوزی ئه‌مه‌ریكی بوو.
سوڵیڤان باسی له‌وه‌كرد، ماوه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی رێڕه‌وی دانه‌وێڵه‌ی ده‌ریای ره‌ش سبه‌ی شه‌و كۆتایی دێت و رایگه‌یاند: "ناتوانم پێشبینی بكه‌م (سه‌رۆكی رووسیا) ڤلادیمیر پوتن چی ده‌كات. له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا ئاماژه‌ی جۆراوجۆری دا، ئه‌گه‌ری هه‌یه رووسیا له رێككه‌وتننامه‌كه بكشێته‌وه یان درێژه‌ی پێبدات".
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمه‌ریکا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئەگەر بێت رووسیا لە رێككه‌وتننامه‌كه بكشێته‌وه، جیهان ئه‌مه به‌وه ناوده‌بات كه "رووسیا پشتی لە باشووری گۆی زه‌وی، ئەفریقا، ئەمه‌ریکای لاتین و ئاسیا کردووە" و گوتی: "ئه‌مه باجێكی گه‌وره‌ی دیپلۆماتی به‌دواوه ده‌بێت بۆ مۆسكۆ".
جەیک سولیڤان جەختی له‌وه کردەوە، ئێمە بۆ هەر سیناریۆیەک ئامادەین و لە نزیکەوە لەگەڵ ئۆکرانییەکان کاردەکەین".
پێشتریش میکایل مەککاول سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمه‌ریکا و بۆب مێنێندێز سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیرانی وڵاتەکە، بەیاننامەیەکی هاوبەشیان سەبارەت بە هەڵوێستی رووسیا لەبارەی رێککەوتننامەی گواستنەوەی دانەوێڵە بڵاوکردبووه‌وه.
لە بەیاننامه‌كه‌دا، سەرکۆنەی رووسیایان كرد، کە درێژکردنەوەی وادەی رێككه‌وتنی گواستنەوەی دانەوێڵە لە دەریای رەشی رەتکردووه‌ته‌وه، کە 17ـی ئه‌م مانگه - تەمموز ماوه‌كه‌ی کۆتایی دێت.
له به‌یاننامه‌كه ئاماژه به‌وه‌شكرابوو، به‌هۆی ئەم دەستپێشخەرییه، تا ئێستا 950 گەشت ئه‌نجامدراوه، بەهۆیەوە زیاتر لە 30 ملیۆن تۆن دانەوێڵە و پەین و کەلوپەلی خۆراک لە بەندەرەکانی ئۆکرانیاوە گواستراونەتەوە، لە کاتێکدا رووسیا بە درێژنەکردنەوەی، ئەم دەستپێشخەرییە سەرکەوتووەی خستووەتە مەترسییەوە، مۆسکۆ نیشانی دەدات و دەیەوێت خۆراک وەک چەکێکی جەنگ بەکاربهێنێت. ئەم هه‌نگاوه‌ی رووسیا مەترسی وشکەساڵی و بەرزبوونەوەی نرخ و تراژیدیای مرۆیی زیاد دەکات.
لە 22ی تەمموزی 2022دا، به‌چاودێری رەجەب تەیب ئەردۆغان، تورکیا، رووسیا، ئۆکرانیا و نەتەوەیەکگرتووەکان بەڵگەنامەی دەستپێشخەری ناردنی دانەوێڵە و ماددە خۆراکییەکانیان بەشێوەیەکی سەلامەت لە بەندەرەکانی ئۆکرانیاوە واژوو کرد.
رێککەوتنەکە کە پێشتر چەند جارێک درێژکراوەتەوە، لە 17ـی ئه‌م مانگه تەمموزدا وادەکەی کۆتایی دێت.
بەرپرسانی رووسی ئاماژە بەوە دەکەن، کە هیچ ئەگەرێک بەدیناکەن بۆ درێژکردنەوەی وادەکەی.