دوای سعوودیه ئه‌ردۆغان گه‌یشته قه‌ته‌ر
K24 - هەولێر:
ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی بڵاویكرده‌وه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گه‌یشته قه‌ته‌ر، كه له‌لایه‌ن شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د میری قه‌ته‌ر داوه‌تكرابوو.
له فڕۆكه‌خانه‌ی حه‌مه‌دی نێوده‌وڵه‌تی له ده‌وحه، ئه‌ردۆغان له‌لایه‌ن خالید بن حه‌مه‌د وه‌زیری به‌رگری قه‌ته‌ری پێشوازی لێكرا، هەریەک لە ئامینە ئەردۆغان هاوسەری، هاکان فیدان وەزیری دەرەوە، ئەلپارسان بایراکتار وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکان، یه‌شار گولەر وەزیری بەرگریی، مەهمەت فاتیح کاجر وەزیری پیشەسازیی و تەکنەلۆژیا، عومەر پۆڵات وەزیری بازرگانی، فەخرەددین ئاڵتون سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆمار و ژمارەیەک لە بەرپرسان یاوەرین.
ئەردۆغان دوێنێ سەردانی سعوودیەی كرد، له رێوڕه‌سمێكی فه‌رمییدا، له‌لایه‌ن شازاده‌ی جێ‌نشین، محه‌مه‌د بن سه‌لمانه‌وه له شاری جیدده پێشوازیی لێكرا.
لەنێوان تورکیا و سعوودیە واژوو لەسەر ژمارەیەک یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بوارەکانی وەبەرهێنان، بەرگری، پیشەسازیی بەرگریی، وزە و پەیوەندییەکان کرا.
دوای کۆبوونەوەی شاندی هەردوو وڵات بە سەرۆکایەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان و جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان واژوو لەسەر یاداشتنامەکان کرا.
یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی پەیوەندیدار بە هەماهەنگی لە بواری وەبەرهێنانی راستەوخۆ لەنێوان هەردوو وڵات لەلایەن سەرۆکی نووسینگەی وەبەرهێنانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، بوراک داغڵیئۆغڵو و وەزیری وەبەرهێنانی سعوودیە، خالید ئەل فالیح واژوو کرا.
یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هەماهەنگی لە بواری پەیوەندییەکان لەنێوان فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا و وەزارەتی راگەیاندنی سعوودیە لەلایەن سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، فەخرەددین ئاڵتون و وەزیری راگەیاندنی سعوودیە، سەلمان بن یوسف دۆسەری واژوو کرا.
لەلایەن وەزیری بەرگریی تورکیا، یەشار گولەر و وەزیری بەرگریی سعوودیە، خالید بن سەلمان واژوو لەسەر یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هەماهەنگی لەنێوان وەزارەتی بەرگریی هەردوو وڵات کرا.
هەروەها لەلایەن وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا، ئاڵپئارسڵان بایراکتار و وەزیری وزەی سعوودیە، عەبدولعەزیز بن سەلمان واژوو لەسەر یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی وزە لەنێوان هەردوو وەزارەتی پەیوەندیدار کرا، بەڕێوەبەری گشتیی بایراک، هالوک بایراکتار و جێگری وەزیری وزەی سعوودیە، خالید بن حوسێن ئەل بیاری ئامادەی واژووکردنەکە بوون.
دوای قه‌ته‌ر ئه‌ردۆغان سه‌ردانی ئیمارات ده‌كات رۆژی 20ـی ته‌مموز به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ئاشتی و ئازادییه‌وه، سه‌ردانی كۆماری قوبرسی توركی باكوور ده‌كات. ( هه‌روه‌ك سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا ئاماژه‌ی بۆكردووه).
دوای ئەوەی لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنه‌كانی توركیا، کە لە (14ـی ئایاری 2023)، بەڕێوەچوو، هه‌ریه‌ك كه‌مال كڵچدار ئۆغڵو و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان نەیانتوانی دەنگی نیوەی زیاتری دەنگدەران بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بەدەستبهێنن، بۆیە بۆ یەکلاییکردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکی تورکیا بۆ پێنج ساڵی داهاتوو، کەوتە گەڕی دووەم کە ئەمەش بووە یەکەم هەڵبژاردن لە مێژووی دروستبوونی کۆماری تورکیا بۆ یەکلاییکردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکی توركیا، پەنا بۆ گەڕی دووەمی هەڵبژاردن ببرێت و ئه‌ردۆغان له گه‌ڕی دووه‌م زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا و بووه‌وه سه‌رۆككۆماری ئه‌و وڵاته.