جۆن كيرى: لهگهڵ هاوپهيمانهكانمان شوێنپێى چهكدارانى داعش ههڵدهگرين
رایگەیاند، لەگەڵ ھاوپەیمانەكانیان رێككەوتنی ئاڵوگۆڕی زانیارییان لەسەر ئەو كەسانە واژووكردووە
K24 – ههولێر:
جۆن كيری، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، لە كۆنگرەی وڵاتانی ئەندام لە ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش، رایگەیاند، لەگەڵ ھاوپەیمانەكانیان رێككەوتنی ئاڵوگۆڕی زانیارییان لەسەر ئەو كەسانە واژووكردووە، كە چوونەتە ریزەكانی داعش و ھەوڵی بەدواگەڕان و دەستگیركردن و دادگایی كردنیشیان لەداھاتودا دەدرێت.
كيری وتیشی: رێككەوتنی ئاڵوگۆڕی زانیاریان لەگەڵ 25 وڵاتی ھاوپەیمان واژوو كردووە و لەگەڵ 50 وڵاتیش زانیارییان سەبارەت بە ناسنامەی چەكدارە بیانییەكانی ناو داعش ئاڵوگۆڕ كردووە.