به‌غدا له‌سه‌دا 45ى ده‌رمانى هه‌رێم دابينده‌كات

داواش لە وڵاتان دەکات هاوکاری دارایی و دەرمان و پێداوستی پزیشکی پێشکەش بە وەزارەتەکەیان بکرێت.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/2947d39a-9fb5-434f-92fb-cdcc1b92946f/WAZIRI%20TANDRWSTI.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، لە سەدا 45ی بەشە دەرمانی هەرێمی کوردستان لە لایەن حکوومەتی ناوەندەوە دەنێردرێت و داواش لە وڵاتان دەکات هاوکاری دارایی و دەرمان  و پێداوستی پزیشکی پێشکەش بە وەزارەتەکەیان بکرێت.

وەزیری تەندروستی لە بارەی ناردنە دەرەوەی پزیشک بۆ ئەڵمانیا دەڵێت بەهۆی ترسیان لە  نەگەڕانەوەی پزیشکەکان تا ئێستا گرێبەستیان لەگەڵ وڵاتی ئەڵمانیا نەکردووە.

لە بارەی دامەزراندنی پزیشكیشەوە ئاشکرای دەکات کاروبارەکانیان لە ئەنجوومەنی وەزیرانە و چاوەڕێی فەرمانی دامەزراندنیانن.