ئێران و رووسيا و ئهمريكا رهخنه له راپۆرتى بان كى مون دهگرن
لە دواى راپۆرتەکەی بان کی مۆن، سکرتێری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر پابەند بوونی ئێران بە رێککەوتننامەی ناووكى، لە لایەن هەر یەک لە ئێران و ئەمریکا و رووسیاوە رەخنەی لێ گیرا.
K24 – ههولێر:
لە دواى راپۆرتەکەی بان کی مۆن، سکرتێری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر پابەند بوونی ئێران بە رێککەوتننامەی ناووكى، لە لایەن هەر یەک لە ئێران و ئەمریکا و رووسیاوە رەخنەی لێ گیرا.
گوتەبێژی نهتهوهيهكگرتووهكان رايگهياند، ئەوان هیوادارن ئێران و لایەنەکانی دیکە لە بەڕێوبردنی رێککەوتننامەی ناووكى و بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش بەردەوام بن.
فەرحان حەق، جێگری گوتەبێژی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتى: ئێمە دەمانەوێت ئێران و لایەنەکانی دیکە درێژە بە هەنگاوە بە سوودەکانیان بدەن، هەڵبەت بە دڵنیییەوە باوەڕمان وایە کە هەموو لایەنەکان پابەندی رێککەوتننامەی ناووكى و هەروەها پڕۆژە بڕیاری 2231 بن.