ترامپ رەخنە لە سیاسەتی كلينتۆن بەرامبەر ئێران دەگرێت
دۆناڵد ترامپ كاندیدی كۆماریيەكان بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ئەمریكا لە وتارێكیدا سەرزەنشتی سیاسەتەكانی ھیلاری كلینتۆن كاندیدی ركابەری دەكات
K24 – ههولێر:
دۆناڵد ترامپ كاندیدی كۆماریيەكان بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ئەمریكا لە وتارێكیدا سەرزەنشتی سیاسەتەكانی ھیلاری كلینتۆن كاندیدی ركابەری دەكات و دەڵێت: پێش ئەو, ئێران بە گەمارۆی سەخت خنكێنرابوو، بەڵام لە سەردەمی ئەودا و ئێستاش بەرەو چەكی ناوكی دەڕوات.
ترامپ گوتيشى: لە رێككەوتن لەگەڵ ئێران ئێمە ھیچ شتێكمان دەست نەكەوت.
ههروهها گوتى: ئێمە ھەموومان ئەو وێنانەمان لە یادە كاتێك سەربازەكانمان بە زۆری چەك لە لایەن ھێزەكانى ئێرانەوە ناچار كران لەسەر چۆك دابنیشن. ئەوە رێك پێش رێككەوتنی ئێران بوو، ئەو رێككەوتنەی كە 150 مليۆن دۆلاری گەیاندەوە دەستی ئێران و ھیچیشی بە ئێمە نەبەخشی. ئەوە خراپترین دانووستان بووه لە مێژووی رێككەوتندا.