ئافرەتێک بە تۆمەتی هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ لە هاووڵاتییەک لە سلێمانی دەستگیرکرا

K24 - سلێمانی
هێزەکانی پۆلیس لە سنووری پارێزگای سلێمانی ئافرەتێکیان دەستگیرکرد، کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لە هاووڵاتییه‌ك کردبوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە: "مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادقی سه‌ر به به‌شی پۆلیسی سه‌یدسادق تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تایبەتی لە كه‌سێك کردبوو".
ئاماژە بەوەشکراوە: "دوای ئه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌ك سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر كچێك تۆماركرد كه له رێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆی تایبه‌تی لێده‌كات، ئه‌گه‌ر بڕێك پاره‌ی نه‌داتێ، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچوونیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادقی سه‌ر به به‌شی پۆلیسی سهیدسادقهوە له یه‌كێك له بازگەكانی شاری سلێمانی دەستگیربکرێت، هه‌روه‌ها ده‌ستگیرا به‌سه‌ر موبایل و لاپتۆپی تۆمه‌تباردا".
پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاند: "تۆمەتبار دانی بەتاوانەکەیدا ناوە كه له رێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه چه‌ند كه‌سێكی فریوداوه‌و دواتر له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆی تایبه‌تیدا داوای بڕێك پاره‌ی لێكردون. لە ئێستادا تۆمەتبار (ف، ر) به ناسنامه عه‌ره‌ب بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی دوو لە یاسای خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن راگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە".