پرسەنامەیەک لە مەسرور بارزانییەوە بۆ سەرۆکی ئیمارات

K24 - هەولێر:

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی شێخ محەممەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی ئیمارات کرد بەبۆنەی کۆچی دوایی شێخ سەعید بن زاید ئال نەهیان-ی برای.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە تویتێکدا پرسە و سەرەخۆشی لە سەرۆکی ئیمارات، شێخ محەممەد بن زاید ئال نەهیان کرد و هاوخەمی خۆی پێگەیاند بۆ کۆچی دوایی شێخ سەعید بن زاید ئال نەهیان-ی برای کە شەوی رابردوو بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستدا.

شێخ سەعید بن زاید ئال نەهیان کە پۆستی نوێنەری حاکمی ئەبوزەبی هەبوو دوای ئەوەی چەند رۆژێک لەمەوبەر تووشی کێشەیەکی تەندروستی سەخت بوو، شەوی رابردوو کۆچی دوایی کرد.

شێخ محەممەد بن زاید ئال نەهیان بەبۆنەی کۆچی دوایی براکەی، سێ رۆژ ماتەمینی لە ئیمارات راگەیاند، کە لە ئەمڕۆ پێنجشەممە (27ـی تەمووز) دەستپێدەکات.

شێخ سەعید بن زاید ئال نەهیان کوڕی شەشەمی شێخ زاید بن سوڵتان ئال نەهیانە و لە ساڵی 1965 لە شاری ئەل-عەین لەدایکبووە و لە زانستە سیاسی و ئابوورییەکان بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هەبووە، هەروەها پۆستی یاریدەدەری سکرتێری بەشی پلاندانان لە ئەبوزەبی و ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکاری هەبووە