هێلیکۆپتەرێک لە رووسیا کەوتە خوارەوە 13 قوربانی لێکەوتەوە

K24 - هەولێر

بەگوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵی رووسیا، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێک لە کۆماری ئەلتای لە سیبیریا لانیکەم شەش کەس گیانیان لەدەستداوە و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون.

سەرچاوەیەکی پزیشکی بە ئاژانسی هەواڵی تاس-ی رووسی راگەیاند، هێلیکۆپتەرێک لە کۆماری ئەلتای لە سیبیریا کەوتە خوارەوە، کە 13 کەس لەناو کۆپتەرەکەدا بوون و شەش کەسیان لە شوێنی رووداوەکە گیانیان لەدەستدا و حەفتی دیکەش برینداربوون.

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی باری فریاگوزاری رووسیا رایگەیاند، هێلیکۆپتەرێکی جۆری ئێم ئی 8، لەکاتی ئامادەکاری بۆ نیشتنەوە بەر کێبڵەکانی کارەبا کەوتووە و ئاگری گرتووە.