فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا روونکردنەوە لەسەر کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێک لە نزیک گوێڕ دەدات
K24 - هەولێر:
فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا لە راگەیاندراوێکدا، رایگەیاندوە، کاتژمێر 12:15 نیوەرۆی ئەمڕۆ، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی هێلیکۆپتەرێکیان لە کاتی مەشق وڕاهێنانی ئاسایی خۆی لە نزیک ناحیەی گوێر کەوتۆتە خوارەوە، لە ئەنجامدا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، تەنها فرۆکەکەیان تێکشکاوە.
ئەمڕۆ (27ـی تەمموزی 2023)، فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە، فەرماندەی ناوەندی ئەمڕۆ هێلیکۆپتەرێکیان لە کاتی مەشق وڕاهێنانی ئاسایی خۆی لە نزیک ناحیەی گوێر کەوتۆتە خوارەوە.
ئاماژەی بەوەشکردەوە، لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەکەدا، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، تەنها فرۆکەکەیان تێکشکاوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆسەرچاوەیەک بە کوردستان24ی راگەیاند، هێلیکۆپتەرێک لە قەڵاتەسۆران-ی نزیک شەمامک لەسەر رێگەی گوێڕ کەوتە خوارەوە.
سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری میحوەری گوێڕ – مهخموور بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئەو هێلیکۆپتەرەی کەوتووەتە خوارەوە هی هاوپەیمانانە و لەکاتی مەشق گرفتی تەکنیکی بۆ دروستبووە.
راشیگەیاند، جگە لە زیانی ماددی رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە و تیمەکەی هاوپەیمانان سەلامەتن.
هاوکات سەرچاوەیەکی دیکە بۆ کوردستان24 روونیکردەوە، ئەو شوێنەی هێلیکۆپتەرەکەی لێ کەوتووەتە خوارەوە نزیکی بنکەیەکی مەشق و راهێنانی سەربازییە، دوو فڕۆکەوان لەناو هێلیکۆپتەرەکە بوونە، لەکاتی دروستبوونی کێشەی تەکنینکی، پێش کەوتنی هێلیکۆپتەرەکە خۆیان رزگار کردووە.