کەشناسی عێراق: پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە و لە هەندێک ناوچەش خۆڵبارین دەبێت
K24 - هەولێر
کەشناسی عێراقی رایگەیاند، پێشبینی دەکات کەشوهەوای رۆژانی داهاتوو خۆڵبارین و پلەی گەرما بەرزبیتەوە.
ئەمڕۆ هەینی، دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەکات پلەکانی گەرما بۆ سبەی شەممە بەرزبێتەوە، هەروەها خۆڵبارین لە هەندێک ناوچەی ناوەڕاست و باشوور روودەدات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەرزترین پلەی گەرما لە بەغدا، بابل، ئەنبار، موسەنا، 48 پلە دەبێت، هەروەها کەربەلا، نەجەف، میسان، ناسریە 49 پلە و بەسرە 50 پلە دەبێت".
کەشناسی راشیگەیاند، پێشبینی دەکریت کەشوهەوای رۆژی یەکشەممە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور گەرم بێت، لە کاتێکدا کەش و بەڵام لە هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزێت.