لە ئاکرێ دوو گەنجی نابیست هاوسەرگیری دەکەن
K24 – ئاکرێ:
میلاد و سەهەر دوو گەنجی نابیستن لە شارۆچکەی ئاکرێ دەژین، ئەوان بەیەکەوە ژیانی هاوسەرگیریان پێکهێناوە ئەوا بە زمانی ئاماژە کە تایبەتە بە نابیستەکان دەڵێن، زۆر خۆشحاڵین بەو هاوسەرگیرییە.
میلاد، سەبارەت بە ئەنجامدانی هەوسەرگیری لەگەڵ سەهەد، کە هەردووکیان نابیستن، لە رێگەی ئاماژەوە بە کوردستان24ـی راگەیاند، زۆر خۆشحاڵە کە ئەمڕۆ چووە ناو پڕۆسەی هاوسەرگیری.
راشیگەیاند، زۆر دڵخۆشە کە گەیشت بەمرۆژە و هاوسەرگیری ئەنجامدا.
لەلایەن خۆیەوە، ئەروین محەممەد، کۆمەڵناس، گوتی: شتێکی ئاساییە ئەوانیش حەزیان بە ژیانە و حەز دەکەن هاوسەرگیری ئەنجام بدەن، لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە خێزانی هەردوولا بوک زاوە بۆ ماوەیەک هاوکاریان بن، نزیکەی شەش مانگ بۆ ساڵێک بێت، گەنگە ئەوەیە ببنە پاڵشت و هاوکراییان بۆ ئەوەی تێگەشتنیان بۆ ژیان زیاتر بێت بەردەوام بن.