دەزگای کۆچی سوید پشکنین بۆ (ئیقامە)ـەکەی سەلوان مۆمیکا دەکات
ساڵی داهاتوو مۆڵەتی نیشتەجێبوونی سەلوان مۆمیکا لە سوید بەسەردەچێت
K24 - هەولێر:
دەزگای کۆچ و کۆچبەران لە سوید ئاشکرایکرد، دووبارە پشکنین بۆ (ئیقامە) مۆڵەتی نیشتەجێبوونی سەلوان مۆمیکا، پەنابەری عێراقی دەکات، ئەمەش لەکاتێکدا کە ساڵی داهاتوو مۆڵەتەکەی بەسەردەچێت.
رۆژی 28ى حوزەیرانى 2023، کە هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان، پەنابەرێکی عێراقی لە سوید بەناوى (سەلوان مۆمیکا) لەبەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆکهۆڵمی ئەو وڵاتە، "قورئانی پیرۆز"ی سووتاند، لە 19ـی تەمووزیش داوای کرد رێگەی پێبدرێت لەبەردەم باڵیزۆخانەی عێراق لە ستۆکهۆڵم کۆپیەکی قورئان بسوتێنێت. ئه‌و رهفتارانەی مۆمیکا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی کاردانەوەی لێکەوتەوە و بەشێک لە سویدییەکانیش دژی ئەو کارە وەستانەوە.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی TTـی سویدی، سەلوان مۆمیکا مۆڵەتی نیشتەجێبوونی کاتی لە سوید هەیە کە لە 2024 بەسەردەچێت.
دەزگای کۆچ و کۆچبەرانی سوید سەبارەت بە مۆڵەتی نیشتەجێبوونی سەلوان مۆمیکا رایگەیاند، بەپێی ئەو زانیاریانەی لەلایەن دەسەڵاتدارانی سویدەوە پێی گەیشتووە، ئێستا پاساویان لەبەردەستایە بۆئەوەی پشکنین بۆ مۆڵەتی نیشتەجێبوونی ئەو پەنابەرە عێراقییە بکەن، تا بڕیار لەسەر درێژکردنەوە یان هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتەکەی بدەن.
رۆژی 23ـی تەممووزی 2023، وەزارەتی دەرەوەی سوید لە رێگەی ئیمەیڵەکەوە بە کوردستان24ـی راگەیاند، "حکومەتی سوید زۆر نیگەرانە لەوەی ژمارەیەک کەسی توندڕەو و ئیستفزازیکەر دەیانەوێت کەلێن لە نێوان موسڵمانان و ناموسڵمانانی سوید دروستبکەن".
لەلایەکی دیکەوە، رۆژی 26ـی ته‌ممووزی 2023 ده‌زگای ئاسایشی ناوخۆی سوید ناسراو به "سابۆ" له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، سووتاندنی قورئان له سوید و هه‌ڵمه‌ته به‌رده‌وامه‌كان و كاردانه‌وه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاریگه‌ری نه‌رێنییان كردووه‌ته سه‌ر وێنای سوید.
ئه‌و ده‌زگایه له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، وێنای سوید گۆڕاوه به شێوه‌یه‌ک "له وڵاتێكی لێبوورده بووه‌ته وڵاتی دژ به ئیسلام و موسڵمانان"، باسی له‌وه‌ش كردووه، وا گومان ده‌برێت ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێته سه‌ر موسڵمان به ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی سوید جێبه‌جێ ده‌كرێت و دامه‌زراوه خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت منداڵانی موسڵمانان ده‌ڕفێنن.
هاوكات سۆزانا تریورنینگ، جێگری سه‌رۆكی به‌شی له‌ناوبردنی تیرۆر له ده‌زگای سابۆ رایگه‌یاندووه، سوید له بارودۆخێكی مه‌ترسیدایه و ئه‌و بارودۆخه به‌رده‌وام روو له هه‌ڵكشانه، كه چاوه‌ڕوانی هێرشی لێ ده‌كرێت.