پشتیوان سادق: کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی ئەرێنی بوو

کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی لە دەباشان
کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی لە دەباشان

K24 - هەولێر:

پشتیوان سادق، ئەندامی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی ئەرێنی بوو.

پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووک لەگەڵ بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی، دەڵێت: ئەمڕۆ لە سلێمانی کۆبوونەوەیەکی ئەرێنی باش لە نێوان مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان بەڕێوەچوو.

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24 لە سلێمانی، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بووە.

هەروەها تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی شاندی مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بووە کە ئەمڕۆ دوا وادە بوو بۆ تۆمارکردنی لیست و هاوپەیمانێتی.