تایمز: بەریتانیا 43 تانکی خۆی لەناودەبات

K24 - هەولێر:
وەزارەتی بەرگری بەریتانیا 43 تانکی خۆی لەناودەبات کە بەشێکیان ئامادەکرابوون رەوانەی ئۆکرانیا بکرێن.
رۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاویکردەوە، وەزارەتی بەرگری بەریتانیا 43 تانکی جۆری چاڵێنجەر دووی خۆی لەناوبردووە، کە بەشێکیان ئامادەکرابوون رەوانەی ئۆکرانیا بکرێن.
سەبارەت بە هۆکاری لەناوبردنی ئەو تانکانە، رۆژنامەی تایمز باسی لەوەکردووە، تانکەکان لەکارکەوتوون و چاککردنەوەیان خەرجییەکی زۆری پێویست بووە، هەربۆیە بەریتانیا ئەو 43 تانکەی بەتەواوی لەناوبردووە.
ژمارەی ئەو تانکانەی بەریتانیا بۆ ئۆکرانیای ناردووە 14 تانکی چاڵێنجەر دووە، پێشتریش بێن واڵاس وەزیری بەرگری بەریتانیا ئاماژەی بەوەدابوو، سەرجەم تانکەکانیان گەیشتوونەتە دەستی سوپای ئۆکرانیا.