ئەمەریکا پێشوازی لە رێککەوتنی پارتی و یەکێتی دەکات
K24 - هەولێر:
کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی دەکات سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پشتیوانیکردنیان لە پرۆسەی یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە.
کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر لە تویتێکدا رایگەیاند، چاویان لەوەیە پارتی و یەکێتی لەپێناو بەرژەوەندی کوردستان کێشەکانیان چارەسەر بکەن.
لە تویتەکەدا هاتووە: کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر پێشوازی لە رێککەوتنی پارتی و یەکێتی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە دەکات.
U.S. Consulate General - Erbil welcomes #PUK and #KDP agreement on holding IKP elections & support for #Peshmerga unification & reform. We look forward to seeing progress as the two sides come together and negotiate the remaining issues to benefit the people of Iraqi #Kurdistan. pic.twitter.com/FhyUTq5Yvd
— U.S. Consulate General Erbil (@USCGERBIL) July 31, 2023
دوێنێ یەکشەممە، هەردوو شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان کۆبوونەوە و دواتر راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە کە تێیدا ئاماژە بەوەدرابوو، بە ئاڕاستەی زیاتر چڕکردنەوەی هەوڵەکانیان، هەردوولایان لەسەر چەند خاڵێك رێککەوتن.