دەزگای خێرخوازی بارزانی قۆناغی دووەمی پڕۆژەی "نەشتەرگەری دڵی منداڵان"ی راگەیاند

قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە لەسەر ئەرکی مەسرور بارزانی جێبەجێکرا

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ دووشەممە 31/7/2023، دەزگای خێرخوازی بارزانی قۆناغی دووەمی پڕۆژەی (نەشتەرگەری دڵی منداڵان) راگەیاند، کە قۆناغی یەکەم لەسەر ئەرکی مەسرور بارزانی جێبەجێکرا.

مووسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند "پێشتر پڕۆژەی نەشتەرگەری دڵی منداڵان، لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی بۆردی دامەزرێنەرانی دەزگای خێرخوازی بارزانی خستەڕوو، بەوپەڕی دڵ گەرمییەوە هانی داین، هەموو تواناکانی خۆمان بخەینەگەڕ بۆ ئەوەی لەو کەیسەدا زیاتر بتوانین خزمەتی زیاتر بکەین، وەکو سەرەتاییەک مەسرور بارزانی، ئامادەیی دەربڕی لەسەر ئەرکی خۆی یەکەم قۆناغی جێبەجێکرد، کە 37 منداڵ بوو".

لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا مووسا ئەحمەد، سوپاسی بەڕێوەبەری سەنتەری دڵی لە هەولێر و تیمی سەنتەرەکە کرد کە لەگەڵ تیمی دەزگای خێرخوازی بارزانی هاوکار و پاڵپشت بوونە لە پڕۆژەکە.

سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی داواشی لە سەرمایەداران کرد هاوکار و پشتیوانیان بکەن، بۆ ئەوەی درێژە بە پڕۆژەکە بدەن.

Fly Erbil Advertisment