عێراق دەیەمین هاوردەکاری برنجی ئەمەریکییە
K24 - هەولێر:
لەگەڵ ئەوەی ئەمەریکا تەنیا سەدا دووی بەرهەمهێنانی برنجی لەسەر ئاستی جیهاندا پێکهێناوە بەڵام سەدا 5ـی کۆی هەناردەکارانی برنجی پێکهێناوە، واتە پێنجەم هەناردەکاری برنجە.
برنج یەکێکە لە بەرهەمە گرنگە کشتوکاڵییەکانی ئەمەریکا و نزیکەی سەدا 45ـی ئەو بەرهەمە هەناردە دەکرێت.
بە گوێرەی داتاکانی وەزارەتی بازرگانی ئەمەریکا، عێراق دەیەمین هاوردەکاری برنجی ئەمریکییە.
لە داتاکاندا هاتووە، مەکسیک یەکەم هاوردەکاری برنجی ئەمەریکی بووە، وڵاتانی دیکەی ئەمریکای لاتین و ژاپۆن لە پلەی سێیەم و چوارمدان.
عێراقیش لە پلەی دەیەمی هاوردەکارانی برنجی ئەمەریکایە و ساڵی رابردوو 79 هەزار و 600 تۆنی هاوردەکردووە.
ئەمە لە کاتێدایە، وەزارەتی بازرگانی عێراقی بڵاویکردبووەوە کە لە بەشە خۆراکی مانگانەی هاووڵاتییان لەبری برنجی تایلەندی، برنجی ئەمەریکی دابەش دەکەن.