كه‌نه‌دا ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر شانی سه‌ربازه‌كانی ده‌هێڵیته‌وه
شاره‌زایان پێیان وایه به مانای پشتیگیری له سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه
K24 – هه‌ولێر
کەنەدا بڕیاریدا ئاڵای کوردستان لەسەر جلوبەرگی ئەو سەرباز و راوێژکارانە بھێڵێتەوە کە لە ھەرێمی کوردستان مەشق و راھێنان بە ھێزی پێشمەرگە دەکەن.
ژەنەڕاڵ جۆناسان ڤانس، فەرماندەی باڵای سوپای کەنەدا رایگەیاند بڕیاریانداوە ئاڵای کوردستان لەسەر جلوبەرگی سەربازەکانی لە ھەرێمی کوردستان بھێڵنەوە، كه ئاماژەیەكه بۆ پشتگیرییکردنی ھەرێمی کوردستان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گروپی توندڕەوی داعش.
بەڵام ئەو ژەنەڕاڵە کەنەدییە ئاشکرای دەکات نابێت ئەو ھەنگاوەی سوپای کەنەدا، وەکو ئەوە تەماشا بکرێت کە کەنەدا پشتگیریی له سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستان دەکات.
به‌ڵام شاره‌زایان پێیان وایه ئه‌وه به مانای پشتگیریكردنی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه.
ئەو بڕیارەی سوپای کەنەدا لەدوای ئەوە ھات کە چەند مانگێک لەمەوبەر، ژمارەیەک وێنەی سەرباز و راوێژکاری کەنەدی لە ھەرێمی کوردستان بڵاوبوویەوە کە ئاڵای کوردستانیان لەسەر جلوبەرگیان هه‌ڵواسرابوو، ئەمەش حکومەتی عێراقی توڕەکردبوو، بەوەی کەنەدا پشتگیریی سەربەخۆیی کوردستان دەکات.
هێزێكی تایبه‌تی كه‌نه‌دا له هه‌رێمی كوردستان مه‌شق و راهێنان به‌هێزی پێشمه‌رگه ده‌كات كه چه‌ند مانگ پێش ئێستا وێنه‌ی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر جلوبه‌رگیان له ده‌زگاكانی رایگه‌یاند بڵاو بوویه‌وه و ده‌نگۆیه‌كی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری كه‌نه‌دا رایگه‌یاند ڤانس بڕیاریدا ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر شانی سه‌ربازه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان بمێنێته‌وه.
شاره‌زایان وای بۆ ده‌چن كه بوونی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر یونیفۆرمی هێزی تایبه‌تی كه‌نه‌دا، له لایه‌ن هه‌ردوو لایه‌نی عێراقی و كوردی به‌وه شرۆڤه بكرێت كه كه‌نه‌دا پشتیگیری له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كات.