ئەڵمانیا و ئیتاڵیا پێشوازی لە دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن
K24 - هەولێر:
هەریەک لە کونسوڵخانەی گشتیی ئەڵمانیا و باڵیۆزخانەی ئیتاڵیا لە بەغدا لە دوو تویتی جیادا پێشوازییان لە دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرد.
باڵیۆزخانەی ئیتاڵیا لە بەغدا لە تویتێکدا رایگەیاند، پێشوازی لە بڕیاری سەرۆکایەتی هەرێم دەکەن بۆ دیاریکردنی کاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن کە 25ـی شوباتی 2024ـەیان دەستنیشان کردووە.
باڵیۆزخانەی ئیتاڵیا لە بەغدا داوای هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروانە دەکات و راشیگەیاند، مافی دەنگدان کۆڵەکەی دیموکراسییە و دەرفەتێکی بەنرخە بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان تا دەنگی خۆیان بگیەنن.
We welcome @IKRPresident Nechirvan Barzani’s announcement of Parliamentary elections in the #KRI on 25 Feb. 2024, calls for their free, fair and swift execution. The right to vote is the backbone of democracy & and invaluable occasion for the Kurdish people to express their voice pic.twitter.com/3ObnEK1yNs
— Italy in Iraq (@ItalyinIraq) August 4, 2023
لەلای خۆیەوە، کونسوڵخانەی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر رایگەیاند، پیشوازی لە بڕیاری سەرۆکی هەرێم بۆ دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن.
کونسوڵخانەی گشتیی ئەڵمانیا لە هەوێر داوای لە سەرجەم لایەنەکان کرد بەشدارییەکی بنیاتنەرانەیان هەبێت لەپێناو دڵنیابوونەوە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە و گشتگیر لەکاتی گونجاودا.
We very much welcome that @IKRPresident has set the date for parliamentary elections in #KRI. We encourage all parties to particpate constructively and make sure that the elections are held on time in a free, fair and inclusive manner.
— German Consulate Erbil (@GermanyInKRI) August 4, 2023
جگە لە ئەڵمانیا و ئیتاڵیا، ئەمڕۆ هەریەک لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق و کونسوڵخانەی گشتیی هۆڵەندا لە هەولێر هەریەک بەجیا رایانگەیاند، پشتیوانی لە دیاریکردنی کاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن.
دوێنێ پێنجشەممە (3ـی ئابی 2023) دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مەرسوومێکدا رۆژی (25ـی شوباتی 2024) وەک رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکردووە و سەرجەم لایەنەکانی راسپاردووە بۆ ئەنجامدانی رێکارە پێویستەکان.