له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا رۆژنامه‌وانێك سه‌رقاڵى چييه
له كاتى به‌ڕێوه‌چوونى كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، رۆژنامه‌وانێك خه‌ريكى يارى پۆكيمۆن گۆيه.
K24 – هه‌ولێر:
له كاتى به‌ڕێوه‌چوونى كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، رۆژنامه‌وانێك خه‌ريكى يارى پۆكيمۆن گۆيه.
له كاتى به‌ڕێوه‌چوونى كۆنگره‌كه‌دا، جۆن كێربى به رۆژنامه‌وانێكى وت: تۆ لێره خه‌ريكى يارى پوكيمۆنى، وايه..؟
رۆژنامه‌وانه‌كه: ته‌نيا سه‌يرم كرد.
جۆن كێربى به‌رده‌وام بوو له خوێندنه‌وه‌ى به‌ياننامه‌كه‌ى خۆى و قسه‌كانى و باسى له‌وه كرد، كه چى پێويسته بيكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانه‌كانيان شكست به داعش بهێنن.
كاتێك كۆتايى به به‌ياننامه‌كه‌ى هێنا سه‌يرى ئه‌و رۆژنامه‌وانه‌ى كرد، كه يارى پۆكيمۆنى ده‌كرد و گوتى: ئايا هيچ پۆكيمۆنێكت ده‌ستكه‌وت؟
رۆژنامه‌وانه‌كه گوتى: نه‌خێر، سيگناڵى هێڵه‌كه باش نييه.
له به‌رامبه‌ردا جۆن كێربى گوتى: به‌داخه‌وه‌م بۆ ئه‌وه.