نهتهوهیهكگرتووهكان: بەهۆی هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر کۆگایەکی گەنم، زیان بە خۆراکی رۆژێکی 66 ملیۆن کەس گەیشتووە

K24 – ههولێر:
جێگری گوتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان رایدهگهیهنێت، بەهۆی هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر کۆگایەکی گەنمی ئۆکرانیا، زیان بە خۆراکی رۆژێکی 66 ملیۆن کەس گەیشتووە.
فەرحان حەق جێگری گوتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەدا، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان داوا لە رووسیا دەکات، دەستبەجێ هێرشەکانی بۆ سەر هاووڵاتییان و ژێرخانی مەدەنی ئۆکرانیا بوەستێنێت.
فەرحان حەق ههروهها گوتی: "هەماهەنگکاری مرۆیی ئۆکرانیا سەردانی بەندەری ئیزمایل لەسەر رووباری دانیوبی کرد، سەردانەکەی دوای سێ رۆژ لە هێرشەکەی رووسیا بوو کە زیانی بە دامەزراوەیەکی کۆگای گەنمی گەیاند، هەماهەنگکارەکە ئاماژەی بەوەدا، ئەو هەزاران تۆن گەنمەی زیانیان پێگەیشت، خۆراکی رۆژێکی بۆ 66 ملیۆن کەس دابین دەکرد".
گوتیشی: "بڕیاری رووسیا بۆ هەڵوەشاندنەوەی دەستپێشخەرییەکەی دەریای رەش، کاریگەری لەسەر نرخی خۆراک له جیهان هەیە، کاریگەریشی لەسەر ئەو کەسانە دەبێت کە هەڕەشەیان لەسەرە، سکرتێری گشتی چڕبوونەوەی هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر بەندەرەکانی ئۆکرانیا سەرکۆنە دەکات و داوا دەکات دەستبەجێ هێرشی سەر هاووڵاتییان و ژێرخانی مەدەنی ئۆکرانیا کۆتایی بوەستێندرێت."
له 24ـی شوباتی 2022، به فهرمانی ڤلادیمێر پوتنی سهرۆكی رووسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و بههۆیهوه ههزاران كهس له سهربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنهها ئۆكرانیش ئاوارهی وڵاتانی ئهوروپی بوون، تا ئێستاش ئهو جهنگه بهردهوامه.