نرخی گواستنەوەی گشتی لە ئیستانبوڵ بە رێژەی زیاتر لە سەدا 51 بەرز کرایەوە
K24 - هەولێر
نرخی گواستنەوەی گشتی لە ئیستانبوڵ بە رێژەی سەدا 51.52 بەرزکرایەوە.
شارەوانی ئیستانبوڵ بڕیاریدا تیکتی گواستنەوەی گشتی و کرێی تاکسی لە شارەکە بە رێژەی سەدا 51.52 بەرزبکاتەوە، بەمەش نرخی تیکتی ئاسایی بۆ 15 لیرە بەرزکرایەوە، هەروەها نرخی بەشداریکردنی مانگانە بۆ هەزار 177 لیرە بەرزکرایەوە.
هەر بەپێی بڕیارەکەی شارەوانی ئیستانبوڵ، کرێی تاکسی بۆ کورترین مەودا بۆ 70 لیرە بەرزکرایەوە. لەو بارەیەوەی ئەیوب ئاکسۆ سەرۆکی ژووری شۆفێرانی تاکسی لە ئیستانبوڵ رایگەیاند، ئەو بەرزکردنەوەی بەس نییە و ئەوان رازی نین، بۆیە لە کارەکانیان مان دەگرن تاوەکو داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێت.
ئەمە لە کاتێدایە، یەکەم جار نییە لە تورکیا نرخەکانی بەرزبکرێتەوە، لە ماوەکانی رابردووش نرخی سووتەمەنی، دەرمان و چەند پێداویستییەکی دیکە بەرزکرانەوە، ئەوەش کاریگەری راستەوخۆی کردووەتە سەر گوزەرانی هاووڵاتییان.