ئەمەریکا بەبەهای 200 ملیۆن دۆلار چەک بۆ ئۆکرانیا دەنێرێت

ناردنی چەک بۆ ئۆکرانیا
ناردنی چەک بۆ ئۆکرانیا

K24 - هەولێر

بەرپرسانی ئەمەریکا رایانگەیاند، ئەمرۆ سێشەممە، ئیدارەی جۆو بایدن پاکێجێکی نوێی هەناردەکردنی چەکی نوێی بۆ ئۆکرانیا راگەیاند بەبڕی 200ملیۆن دۆلار.

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا "پێنتاگۆن" لە مانگی پێنجی ئەمساڵدا، رایگەیاند بە هەڵە بەهایەکی بەرزی  بۆ ئەو چەکانەی کە ئەمەریکا ناردوویەتی بۆ کیێڤ تەرخانکردووە، لە کاتێکدا کارمەندانی ئەمەریکا بەهایەکی نەگونجاویان بەکارهێناوە بۆ پۆلێنکردنی ملیارەها تەقەمەنی و موشەک و کەلوپەلی دیکە کە بۆ ئۆکرانیا نێردراون.

ئۆکرانیا لە ماوەی چەند رۆژێک یان چەند هەفتەیەکدا پێویستی بە چەک هەیە، کە لە کۆگاکانی ئەمەریکاوە بنێردرێت، ئەمەش بۆ ئەوەی بتوانێت بەردەوام بێت لە شەڕەکەی بۆ بەرپەرچدانەوەی رووسیا.

بەرپرسانی ئەمەریکا دەڵێن: پێویستە دەست بکرێت بە بەکارهێنانی ئەو پارەیەی کە تەرخان کراوە، چونکە ئەو 25.5 ملیار دۆلارە پێشتر لەلایەن کۆنگرێسەوە رێگەی پێدراوە لەژێر دەسەڵاتی سەرۆکایەتی ئەمەریکادا خەرج بکرێت، کە ئیدارەی ئەمەریکا دەتوانێت بەکاری بهێنێت بۆ ناردنی چەک لە کۆگاکانی ئەمەریکاوە بۆ باری نائاسایی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، واشنتن لە ئێستادا کار لەسەر بودجەیەکی تەواوکەر دەکات بۆ بەردەوامبوون لە یارمەتیدانی کیێڤ.

پاکێجەکە کەلوپەلی وەک کەلوپەلی هەڵگرتنەوەی مین، چەکی دژە تانک، تفەنگ، تەقەمەنی، سیستەمی بەرگری ئاسمانی لەبەرهەم هێنانی کۆمپانیای لۆکهید مارتن بۆ سیستەمی پاتریۆت، موشەک و کەلوپەلی دیکە دەگرێتەوە.