فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق: فڕۆكه جه‌نگییه‌كان چه‌ند پێگه‌یه‌كی داعشیان له زنجیره چیای حه‌مرین بۆردومانكرد

K24 – هەولێر:
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق چه‌ند پێگه‌یه‌كی داعشیان له زنجیره چیای حه‌مرین بۆردومانكرد و و ژماره‌یه‌ك چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه‌ش كوژران.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، هێزه پیاده‌كانیان به پاڵپشتی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان ئۆپه‌راسیۆنێكیان له زنجیره چیای حه‌مرین له سنووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین ئه‌نجامدا و له هێرشی فڕۆكه‌كاندا ژماره‌یه‌ك پێگه و حه‌شارگه‌ی داعش له‌و ناوچه‌یه له‌ناوبران.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری وردی هه‌واڵگه‌ری له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی و به سه‌رپه‌رشتی و چاودێری شانه‌ی به ئامانجكردن له فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ئه‌نجامدرا و وێڕای خاپووركردنی بنكه‌كانی چه‌كداران، ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكاب و تراكتۆرێكیشیان كرده ئامانج، كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانه‌وه بۆ گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی لۆجستی له هه‌ڵكه‌ندنی تونێل به‌كارده‌هێنران و له هێرشه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش‌یش كوژران، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ژماره‌كه‌یان بكات.
لەدوای ئازادكردنی عێراق لە 2003دا لەلایەن هێزەکانی ئەمه‌ریکا و هاوپەیمانانیەوە، ئەبو موسعەب زەرقاوی رێکخراوی ئەلقاعیدەی لە عێراق راگه‌یاند، ئەلقاعیدە له عێراق، به‌تایبه‌ت ناوچە شیعەنشینەکاندا هێرشی ئەنجامدەدا، بەهیوای ئەوەی کە پێکدادانی تایفیی لەعێراقدا سه‌رهه‌ڵبدات.
ساڵێک بەرلە دروستکردنی ئەو رێکخراوە، زەرقاوی لەگەڵ هەزاران چەکدار و خۆبەخشی توندڕەودا بۆ عێراق هات، بەمەبەستی ئەوەی لەدژی ئەمه‌ریکی و بەریتانییەکان و هێزەکانی دیکەی هاوپەیمانی ئەو دوو وڵاتە، بجەنگێت.
زه‌رقاوی بووە کەسێکی ناسراو لەسەر ئاستی جیهان، دوای ئەوەی کۆڵن پاوڵ، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمه‌ریکا، لە گوتارێکدا لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە ساڵی 2003، ناوی هێنا.
لە 7ـی حوزەیراندا، زەرقاوی لە هێرشێکی ئاسمانی هێزەکانی ئەمه‌ریکادا کوژرا، ئەبو ئەیوب ئه‌لمه‌سڕی جێگەی گرتەوە. مه‌سڕی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامیی عێراقی دروستکرد، و ئەبو عومەر ئەلبەغدادی وەکو سەرکردەی نوێی ئەو رێکخراوە دەستنیشانکرد.
له نیسانی 2010 ئەبو عومەر ئەلبەغدادی و مەسڕی لەهێرشێکی هاوبەشی هێزەکانی ئەمه‌ریکا و عێراقدا کوژران و ئەبوبەکر ئەلبەغدادی بووە سەرۆکی نوێی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامیی عێراق.
له نیسانی 2013 بەغدادی رایگەیاند، گروپەکەی بۆ دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام(داعش) گۆڕیوە، ئەوەش لەدوای ئەوە هات کە جەبهەتولنوسرەی لەخۆگرت، کە بە بەرەی نوسرە ناسرابوو و سەربە ئه‌لقاعیدە بوون.
له کانوونی یەکەمی 2014 داعش کۆنترۆڵی رەقەی سووریای کرد و وەکو پایتەختی دەوڵەتەکەی رایگەیاند.
له شوباتی 2014 ئەلقاعیدە پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ داعش پچڕاند، لەدوای ئەوەی پێکدادانی ناوخۆیی لەنێوان بەرەی نوسرە و داعش روویدا.
له حوزەیرانی 2014 لەیەکێک لە هێرشە گەورەکانی داعشدا، ئەو رێکخراوە کۆنترۆڵی مووسڵ و تکریتی کرد.