عێراق و یه‌كێتی ئه‌وروپا جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی پاراستنی نێرده دیپلۆماسییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه

K24 – هەولێر:
راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق له‌میانی دیداری له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا له عێراق جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی پاراستنی نێرده دیپلۆماسییه‌كان له عێراق ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 8ـی ئابی 2023) قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق پێشوازی له فێلیه ڤاریۆلا، باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا له به‌غدا كرد كه به‌بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی ئه‌ركه‌كه‌ی سه‌ردانی ئه‌عره‌جی كردبوو.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق هه‌ر یه‌ك له ئه‌عره‌جی و ڤاریۆلا تاووتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و یه‌كێتی ئه‌وروپایان كردووه و هه‌ردوولا به پێویستیان زانیوه په‌یوه‌ندییه‌كان پته‌وتر بكرێت.
له‌لای خۆیه‌وه ئه‌عره‌جی دووپاتیكرده‌وه، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق پێداگری له‌سه‌ر پاراستنی نێرده دیپلۆماسییه‌كان ده‌كات و عێراق مه‌به‌ستییه‌كی پارێزگاری له په‌یوه‌ندییه هاوسه‌نگه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌مووان بكات و نه‌بێته لایه‌نگیری هیچ لایه‌ك له دژی لایه‌كی دیكه.
هه‌روه‌ها به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق، چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه و گرفته‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای گفتوگۆ و له‌میانی وێستگه دیپلۆماسییه‌كان به پێویست زانراوه.
نووسینگه‌ی راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئه‌عره‌جی به پێویستی زانیوه هه‌موو جیهان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندڕه‌وی به‌یه‌كگرتوویی بمێنێته‌وه، له‌لای خۆیه‌وه باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا هیوای خواستووه عێراق له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا په‌ره‌پێبدات.