وەزارەتی بەرگری رووسیا: درۆنێکی ئۆکرانیمان لە مۆسکۆ تێکشکاند

مۆسکۆ
مۆسکۆ

K24 - هەولێر:

وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند، هێزەکانیان بەیانی ئەمڕۆ لە ئاسمانی ناوچەی ستۆبینۆی باشووری مۆسکۆ توانیویانە درۆنێکی ئۆکرانی تێکبشکێنن.

سەبارەت بە هێرشە درۆنییەکەی ئەمڕۆی مۆسکۆ، وەزارەتی بەرگری رووسیا ئاماژەی بەوەدا، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە.

لە ماوەی رابردوودا چەند جارێک ئۆکرانیا لە رێگەی درۆنەوە هێرشی کردووەتە سەر مۆسکۆی پایتەختی رووسیا و لە بەرامبەردا هێزەکانی رووسیا پێگە ستراتیژییەکانی ئۆکرانیایان کردووەتە ئامانج.

دیمیتری مێدڤیدیڤ، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی رووسیا سەبارەت بە وەستاندنی جەنگ رایگەیاند،، بەبێ هەڵوەشاندنەوەی وڵاتی ئۆکرانیا، مۆسکۆ لە جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا بەردەوامدەبێت، تەنانەت ئەگەر ئەو جەنگە چەندین ساڵیش بخایەنێت.

له‌ 24ـی شوباتی 2022، به‌ فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه‌ هه‌زاران كه‌س له‌ سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه‌ به‌رده‌وامه‌.