ناسر كه‌نعانی: بوونی هێزەکانی ئەمه‌ریکا لە سووریا نایاساییە
K24 – هەولێر:
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بوونی هێزەکانی ئەمه‌ریکا لە سووریا نایاساییە و دەبێتە هۆی پەرەسەندنی کردەوە تیرۆریستییەکان.
ناسر کەنعانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هێزەکانی ئێران لەسەر داوای حکوومەتی سووریا و لە چوارچێوەی رێککەوتنی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆر و تەنیا وەک هێزی راوێژکار لە سووریا‌ن، بەڵام بوونی هێزەکانی ئەمه‌ریکا لە سووریا داگیرکەرانەیە و هیچ بنەمایەکی یاسایی‌ی نییە.
کەنعانی گوتیشی: بوونی هێزەکانی ئەمه‌ریکا لە سووریا بووەتە هۆی پەرەسەندنی کردەوە تیرۆریستییەکان و حکومەتی سووریاش بوونی ئەم هێزانە لە وڵاتەکەی بە داگیرکاری دەزانێ.
دوای ئه‌وه‌ی له 2014، داعش ده‌ستیان به‌سه‌ر كێڵگه‌ی نه‌وتی "العمر"دا گرت، له ئۆكتۆبه‌ری 2017، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، به پشتیوانی هاوپه‌یمانی نێوده‌ڵه‌تی، توانیان كێڵگه نه‌وتییه‌كه له‌ژێر ده‌ستی داعش ده‌ربهێنن و له‌وكاته‌وه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بنكه‌ی سه‌ربازی خۆیان له‌و ناوچه‌یه جێگیركردووه.
به‌گوێره‌ی به‌رپرسانی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا، نزیكه‌ی 900 سه‌ربازی وڵاته‌كه‌یان له سووریا هه‌ن، له‌و ژماره‌یه‌ش نزیكه‌ی 200 كه‌س له بنكه‌ی ته‌نه‌فی سه‌ربازین، وه‌ك به‌شێك له هه‌ڵمه‌تی ئه‌مه‌ریكی بۆ مه‌شقپێكردنی هێزه‌كانی سووریا و ئاماده‌كردنیان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش.
له ساڵى 2016 وه هێزه‌كانى رووسیا له سووریا‌ن بۆ پاڵپشتىكردن له رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د.