هه‌ردوو سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل له ته‌لئه‌ڤیڤ كۆبوونه‌وه
K24 - هەولێر:
هه‌ردوو سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل له ته‌لئه‌ڤیڤ له‌باره‌ی هه‌ره‌شه‌كانی ئێران له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و چه‌ند پرسێكی جێی بایه‌خی هه‌ردوولا كۆبوونه‌وه.
له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی سوپای ئه‌مه‌ریكادا هاتووه، ژه‌نه‌ڕاڵ مارك میڵی سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئه‌مه‌ریكا و هێرتسی هالیڤی سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئیسرائیل، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 22ـی ئابی 2023 له ته‌لئه‌ڤیڤ كۆبوونه‌وه.
مارك میڵی و هێرتسی هالیڤی، له‌باره‌ی پرسه‌كانی ئاسایشی ناوچه‌كه و به‌رده‌وامی هاریكارییه‌كان دژی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه كۆماری ئیسلامی ئێران له ناوچه‌كه دروستی كردوون و چه‌ند ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی ستراتیژی جێی بایه‌خی هه‌ردوولا، گفتوگۆیانكرد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی راگه‌یه‌ندراوی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی سوپای ئه‌مه‌ریكا، هه‌ردوو سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل، جه‌ختیان له هه‌ماهه‌نگییه سه‌ربازییه‌كانی نێوان واشنتن و ته‌لئه‌ڤیڤ كرده‌وه، دووپاتیان له به‌رقه‌راری سه‌قامگیری و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه میڵی گه‌یشته ئیسرائیل و بووه میوانی هالیڤی.
له 15ی ی ئەیلوولی 2020 رێککەوتنی نێوان ئیسرائیل، ئیمارات و بەحرەین واژوو کرا و دۆناڵد ترەمپ رێککەوتنەکەی بە دەرکەوتنی ئاسۆیەکی نوێ لە رۆژھەڵاتی ناوەراست ناوبرد بۆ یەکخستنی نەیارەکانی ئێران لە ناوچەکە.
حوسێن سه‌لامی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران له‌مباره‌یه‌وه پێشتر رایگه‌یاندبوو: "ئێمە لەڕووی سەربازییەوە ھەموو رێگاكانمان لەبەردەم دوژمن داخستووه. رێوشوێنی پێویستمان بۆ سەرکەوتن بەسەریدا گرتووەتەبەر".
لە کۆتاییەکانی ساڵی 2020 و لە ھەڵبژاردنەکانی 3ی تشرینی دووەم، ترەمپ لەبەرامبەر بایدن شکستی ھێنا، به‌ڵام سیاسه‌ته‌كانی واشنتن له‌به‌رامبه‌ر ته‌لئه‌ڤیڤ نه‌گۆڕاوه و ئیسرائیل وه‌ك هاوپه‌یمانێكی سه‌ره‌كی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه سه‌یرده‌كرێ.